له‌باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوكرده‌وه‌

دوای دواكەوتنی خەرجكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچەخۆرانی عێراق، كە رەوانەكردنی ٣٢٠ ملیار دینارەكەی هەرێمیش بەوەوە وابەستەیە، لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوەو ئاماژە بەوە دەكات کە، یاسای وه‌رگرتنی قه‌رزی ناوخۆیی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ دواخستنی دابه‌شكردنی موچه‌وه‌ نیه‌.

 

لە ڕوونکردنەوەکەی لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی عێراقدا هاتووە" پرۆژه‌ یاسای وه‌رگرتنی قه‌رزكردنی دارایی ٢٠٢٠ به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی مووچە، تا ئێستا نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و لیژنه‌ی دارایی عێراق".

 

هاوکات لە ڕوونکردنەوەکەدا لیژنەی دارایی عێراق جەختیکردۆتەوە کە، پڕۆژە هەموواری یاسای وەرگرتنی قه‌رزكردن هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌دواخستنی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانەوە نییه‌، پێویسته‌ حكومه‌ت په‌له‌ بكات له‌ناردنی پرۆژه‌یاسای چاكسازیی دارایی.

 

لە ڕوونکردنەوەکەدا لیژنەکە داوا له‌ حكومه‌تی ناوەند دەکات، په‌له‌ بكات له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌ران.



PM:01:23:30/09/2020