ریاڵ مەدرید هەواڵی ناخۆشی پێدەگات


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی گورزێکی کوشندەی پێدەگات و یاریزانی هێڵی ناوەندی هازارد لە دەست دەدات.
یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، هازارد تووشی پێکان بووە لە قاچیداو بەوهۆیەوە ناتوانێت بەشداری یاری ئەمشەوی بەلەد وەلید بکات.
بە قسەی رۆژنامەکان ئەو یاریزانە ماوەی ٤ هەفتە دووردەکەوێتەوە، لەوانەیە نەتوانێ بۆ یاری کلاسیکۆ ئامادە بێت.
ریاڵ مەدرید ئەمشەو لە گەری چوارەمی خولی ئیسپانیا، میوانداری یانەی بەلەد وەلید دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک ئەنجام دەدرێت.
هازارد تازە لە پێکان گەڕاوەتەوە، ئەو یاریزانە دەیویست دژی ڤەلەد وەلید یاری بکات.
 


PM:04:02:30/09/2020