حکومەتی عێراق دەستبەدابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران دەکات

حکومەتی عێراق لە رێگای قەرزی ناوخۆیەوە یەک ترلیۆن دیناری دابینکردووەو لە رۆژانی داهاتوودا دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب.


میدیاکانی عێراقیەکان لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڵاوی کردەوە کە حکومەتی عێراق لە رێگەی قەرزکردنی ناوخۆییەوە یەک ترلیۆن دینار و داهاتی نەوت و داهاتەکانی ناوخۆوە توانیویەتی پارەی پێویست بۆ
موچەی مانگی ئەیلولی سەرجەم موچەخۆرانی عێراق دابینکردووە.


وەزارەتی دارایی عێراق راشیگەیاندووە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچە.

 
عێراق پێوێستی بە ٦ ترلیۆن و نیو دیناری عێراقی هەیە بۆ دابەشکردنی مووچە، لە کاتێکدا مانگانە بڕی ئەو نەوتەی دەیفرۆشیت ناگاتە چوار ملیار دۆلار بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە لەسەر ئاستی جیهان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

 
حکومەتی هەرێم بڕیاری داوە مووچەی مانگی چواری ئەمساڵ بە لێبڕینی لە ١٨% دەدرێت. لەگەڵ دەستکردن بە دابەشکردنی مووچە لە بەغدا، بڕە پارەی هەرێمیش کە ٣٢٠ ملیاری مانگانەیە لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەنێردرێت بۆ هەرێم.

 


PM:08:04:30/09/2020