بەرپرسێکی دیموکرات: مووشەکەکان نزیکی ٥٠٠ مەتر لە دوری بارەگاکانی دیموکراتەوە کەوتوونەتە خوارەوە

بەرپرسی پەیوەندیەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند" ئەو مووشەکانەی لە نزیک گووندی گردەچاڵ کەوتوونەتەوە تەنها ٥٠٠ مەتر دوورن لە بارەگای سێ ناوەندی حیزبی دیموکراتەوە".( دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای هەولێر).

 

سۆران عەلی ئەندامی کۆمیتەی ناوەدنی و بەرپرسی پەیوەندیەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان ( خالیدی عەزیزی) بە سپی راگەیاند" کاتژمێ ٨:٣٠ سێ مووشەک لە نزیک بارەگای" سێ "ی ناوەندی حیزبی دیموکرات کەوتۆتە خوارەوە کە تەنها ٥٠٠ مەتر دوورە لە بارەگای حیزبەوە".

 

دەربارەی زیانەکانی ئەو هێرشە، سۆران عەلی وتی " هیچ زیانێکی گیانی بەداوە نەبووە، بەڵام بەهۆی مووشەکەکانەوە ئاگرێکی گەورە کەوتۆتەوە".

 

 ئەو بارەگایە نزیکەی دوو کلیۆمەتر لە بارەگایەکی هاوپەیمانانەوە دوورە، هەروەها نزیکە لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە. 

 

هەروەها هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر باسی ئەو هێرشە دەکات کە کراوەتە سەر بارەگای ئەو حیزبەی رۆژهەڵاتی کوردستان.

 

تا ئێستا نازانرێت ئاراستەی مووشەکەکان لەوكوێوە ئەو شوێنەی کردۆتە ئامانج و، نازانرێت ئایا ئامانج بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە، یان بەرەگای هاوپەیامنانی دژی داعش، بەڵام پەنجەی تۆمەت بۆ ئێران رادەکێشرێت.

 


PM:09:57:30/09/2020