شەبنامی بارانی ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە

کچە فاسیۆن و نمایشکاری شۆخی کورد، شەبنام بارانی کە ئێستا لە کوردستانە، ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە.


 
شەبنام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆی سەمایەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کەنمایشی جوانیەکەی دەکات.


شەبنام کە ئێستا لە کوردستانە، جاری پێشوو کە گەڕایەوە کوردستان دەنگوباسی ئەوە بڵاوبوەوە کە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ میران عەلی هەیەو، چەند جارێک هەردوولا روونکردنەوەیان بڵاوکردەوە، بەڵام وەک ئاماژەی بۆ دەکات ئەمجارە بۆ ریکلامکردن گەڕاوەتەوە کوردستان.


 
شەبنام بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.
 


PM:11:57:30/09/2020