بەڕێوەبەرایەتی ئاو دانیشتوانی سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە

لە ئاگاداری نامەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاوڵاتیانی شارەکە ئاگادار دەکاتەوە کە ئاوی بۆری ماڵەوە بەکارنەهێنن چونکە قوڕاولیتاوی تێکەڵ بووە.


لە راگەیاندراوێکدا کە دانەیەکی دەست " سپی " کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " لە دوای چاکردنی بۆری ئاوی دوکان-سلێمانی و دابەشکردنی ئاو لە و هێڵەوە ڕەنگی ئاوی چەند شوێنێک گۆڕاوە کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو خۆڵ و قوڕاوەی کە لە بۆرییەکەدا هەبووە".

 
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو داوا لە هاوڵاتیانی ئەو شوێنانە دەکەن کە ڕەنگی ئاویان گۆڕاوە، ئاوەکە بۆ خواردنەوە بەکاری نەهێنن تا ڕەنگی ئاو ئاسایی دەبێتەوە.

 
ناوبەناو بۆری سەرەکی سلێمانی – دوکان دەشکێت و بۆری ئاوەکە تێکەڵێ قوڕاو و لیتاو دەبێت ئەمەش دەبێتە مایەی تێکچوونی رەنگ و تامی ئاوەکە.

 


PM:02:35:01/10/2020