فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی چیای گارە دەكەن

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی چەند ناوچەیەکیان لە دەڤەری چیای گارە کرد.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ پێنج شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چوار جار چیای گارە لە دەوورووبەری گوندی مەرانێیان لە ناوچەی بەرواری خواروو لە سنووری پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد و لە ئێستاشدا بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە.

ئەو ناوچانەی بۆردومانكراون زیانێكی زۆری مادییان بەركەوتووە و رەز و باخی هاوڵاتیان بەهۆی بۆردومانەكەوە سوتان. 


PM:07:37:01/10/2020