بەشی پێشبینیەکانی کەشو هەوای ناوچەکانی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلێکی باران بارین لە سبەینێوە ڕوو لە هەرێم دەکات.
بەپێی پێشبینیەکانی کەشو هەوای ناوچەکانی کوردستان، سبەینێ هەینی شەپۆلێکی پایزی باران بارین لە دەریای ڕەشەوە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بەتایبەتیش لەپێش نیوەڕۆوە دەست پێدەکات ، ئەگەری هەورە تریشقەی توند هەیە و پلەکانی گەرمی بەنزمی دەمێنێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەشو هەوای ناوچەکانی کوردستان ئاشکراشیکردووە کە، کاریگەری شەپۆلەکە کاتیە و 9 کاتژمێر دەمێنیتەوە ، کاریگەری دەبێت لەسەر بەشێکی زۆری ناوچەکانی بادینان و سۆران و قەڵادزێ و چۆمان و بەشێکی ڕانیە و مەسیف و پێنجوێن و بەرزایەکانی سلێمانی ، ناوچەکانی تر کەش ئاساییە و ئاسمان پەڵە هەور دەبێت.
دەشڵێت" ڕێژەی بارانەکە لە شوێنێک بۆ شوێنیکی تر جیاوازە و لە هەندێ شوێن بارانەکەی کەمە و لە هەندێ شوێن تاوە بارانی باش و هەورە تریشقە دەبێت ڕێژەکەی لە 1 ملم بۆ 3 ملم دەبێت هەروەها خێرای با بەڕێژەی 25 کم چالاک دەبێت".