گۆرانیبێژ و ئەکتەری ناسراوی عەرەبی هەیفا وەهبی نوێترین وێنەی خۆی بڵاکردەوە.
هەیفا وەهبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت هەیفا بە ستایلیکی جیاواز دەردەکەوێت و فانەکانی سەرسامی خۆیان بەجوانییەکەی دەردەبڕن
ئەم خانمە ئەستێرەیە، لە ئێستادا نوێترین درامای پەخشدەکرێت بەناوی (رەشی کراوە)، کە هەر لەیەکەم ئەڵقەی دراماکە هەیفا هەموو سۆشیاڵ میدیای داگیرکردو بە ستایل و ڕۆڵەکەی سەرنجی بینەراکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا، کە لەگەڵ ئەکتەری سووریا موعتەسم نەهار ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لە دراماکەدا.
هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٨ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو 100 ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی 2009 دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا 4 ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننهوه و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.