لەماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ٢٦ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئەیلولدا، لانیکەم ٢٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٨١٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٦ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٢٠ کۆڵبەریش بریندار بوون. زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە ١٢ حاڵەت بووە، هەروەها، یەکێک لەو کۆڵبەرانەش کە کوژراوە بە تەقەی هێزەکانی تورکیا گیانی لە دەست داوە.