ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان، هۆشیار ئاشکرای دەکات فەرمەندەیەکی حەشدی شەعبی و هادی عامری سەرۆکی قەوارەی فەتح لە پشت بەئامانج گرتنی فڕۆکەخانەی هەولێرەوەن.
هۆشیار زێباری لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ( شەرق ئەوسەت ) رایگەیاندووە "وه‌عد قه‌دۆ، سه‌ركرده له حه‌شدی شه‌عبی له پشت مووشهكبارانەکەی سه‌ر شاری ههولێرەوەیە، چونكه وه‌عد عه‌دۆ له‌لایه‌ن هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تحه‌وه پشتگیری ده‌كرێت و ناویشی له لیستی تیرۆردایه".
زێباری پێوایە ڕوداوی موشه‌كه‌كانی هه‌ولێر نامهیهكە یەکەم بۆ ئەمەریکا و مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، هه‌وڵێكیشه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ئه‌مریكا - ئێران له‌سه‌ر خاكی عێراق. هەروەها دەشڵێت " ئه‌وه نامه‌یه‌كه بۆ ئه‌مریكیه‌كان كه ده‌ڵێت "شوێنتان نییه له عێراقدا".
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی کە بۆ دوو خوولی پەرلەمانی وەزیری دەرەوەی عێراق بووە، ئەوەش دەخاتەڕوو، ئه‌وه‌ی ڕویدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆسه‌ر ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و جۆره سه‌ركێشیه بێ ئه‌نجامانه بێده‌نگ نابێت كه خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌همی ئه‌وه گرتویه‌تی كه گوایه هه‌وڵه‌ده‌ن كاریگه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی سه‌ره‌تای مانگی داهاتو دروستده‌كه‌ن.
هۆشیار زێباری جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئه‌وانه یاری به‌ئاگر ده‌كه‌ن پشت به ستراتیژی به‌ره‌وهه‌ڵدێر ده‌به‌ستن كه بریتییه له‌وه‌ی بارودۆخه‌كه بگه‌یه‌ننه لوتكه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها یاریكردنه به ئاگر، بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر كۆنترۆڵدایه به ته‌واوه‌تی و یه‌كڕیزیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بێپێشینه هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هه‌رێم دژی ئه‌و جۆره كارانه كه به دڵنیاییه‌وه وه‌ڵامی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌درێته‌وه.