لە ماوەی ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان لە ڕۆژئاوای کوردستان تۆمار نەکراوە

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا، ٤١ توشبووى تری پەتای کۆرۆنا لە رۆژئاواى کوردستان تۆمارکرا، هیچ حاڵەتێکى گیانلەدەستدانیش تۆمار نەکراوە". 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا نوێترین ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤١ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا ١٤ توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، هیچ حاڵەتێکى گیانلەدەستدانیش لەو ماوەیەدا تۆمار نەکراوە.

بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەزارو ٧١١ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٦٧ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٤٥١ توشبووی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 
 


PM:02:01:02/10/2020