عێراق کاتی دابەشکردنی مووچە راگەیاند

وەزارەتی دارایی عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی راگەیاند، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش ئاشکرای کرد ئەم هەفتەیە کێشەی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران چارەسەر دەکرێت.


لە زاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی داراییەوە ڕۆژنامەی (الصباح)ی زمان حاڵی دەوڵەتی عیراق بڵاویكردەوە، كە ئەم هەفتەیە مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكرێت و هیچ كێشەیەك نەماوە.


رۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەکەی وەزارەتی داراییەوە ئاشکرای کردووە كە ڕۆژی دوو شـەممە مووچەی تەواوی فەرمانبەران بەبێ‌ هیچ كەمكردنەوەیەك دابەش دەكرێت.

 
لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراقیش لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە بابەتی دواكەوتنی مووچە كاتییە و تێدەپەڕێت.

 
د. ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کە پەرلەمانتارێکی کوردە سەر بە فراکسیۆنی پارتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەمە هەفتەیە ئەو کێشەیە یەکلایی دەکرێتەوەو مووچە دابەشدەکرێت.

 


PM:11:15:02/10/2020