فڕۆکەکانی تورکیا سنوورەکانی ناوچەی زاخۆ بۆردومان دەکەن

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا گوندەکانی سنوری قەزای زاخۆ سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومان دەکەن و ئاگر لە دارستان و پوش و پاوەنی ناوچەكە كەوتوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، بەیانی ئەمڕۆ شەممە جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی (كشان، رویسی، سیلی)یان لە قەزای زاخۆ بە چڕی بۆردومانکرد. 

به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه‌ ئاگر لە دارستان و پوش و پاوەنی دانیشتووانی ناوچەکە كه‌وتوه‌ته‌وه‌، به‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری له‌ناو هاوڵاتیانی نیشته‌جێی ده‌وروبه‌ری زاخۆ دروستكردوه‌. 

ماوەی زیاتر لە سێ مانگە توركیا چەندین جار هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچە سنورییەكانی هەرێم بە بیانوی هەبوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئەنجامداوە، بەوهۆیەشەوە ژمارەیەک ھاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون و زیانی ماددی زۆریشی بە دانیشتووانی ناوچە سنورییەکان گەیاندووە.

PM:04:01:03/10/2020