ئامارێکی نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا له ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو كرایهوه
تەندروستی خۆسەری رۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا، ٨٠ تووشبووی نوێ ڤایرۆسى كۆرۆنا لە ناوچەکانی باکووری سووریا تۆمار کراون و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە هەزارو ٧٩١ کەس".
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا نوێترین ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٠ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا ١٦ توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، لەو ژمارەیەش کەسێک بەهۆی پەتاکەوە گیانی لەدەستداوە.
بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەزارو ٧٩١ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٦٨ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٤٧٦ توشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
PM:10:41:03/10/2020