شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەشی پێشبینیەکانی کەشو هەوای ناوچەکانی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلێکی باران بارین لە سبەینێوە ڕوو لە هەرێم دەکات.

بەپێی پێشبینیەکانی کەشو هەوای ناوچەکانی کوردستان، سبەینێ یەکشەممە شەپۆلێکی پایزی باران بارین لە دەریای قەزوینی ئێرانەوە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بەتایبەتیش لەپێش نیوەڕۆوە دەست پێدەکات، ئەگەری هەورە تریشقەی توند هەیە و پلەکانی گەرمی 2 پلەی تر نزمەبێتەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەشو هەوای ناوچەکانی کوردستان ئاشکراشیکردووە کە، کاریگەری شەپۆلەکە کاتیە و 8 کاتژمێر دەمێنیتەوە ، کاریگەری دەبێت لەسەر بەشێکی زۆری ناوچەکانی و سۆران و قەڵادزێ و چۆمان و بەشێکی ڕانیە و مەسیف و پێنجوێن و سەنتەری سلێمانی و هەڵەبجە و هیران و دەوروبەری کۆیە و خۆرهەڵاتی گەرمیان ، ناوچەکانی تر کەش ئاساییە و ئاسمان پەڵە هەور دەبێت وەک : بادینان و کەرکوک و هەولێر و گەرمیان.

 

دەشڵێت" ڕێژەی بارانەکە لەشوێنێک بۆ شوێنیکی تر جیاوازە و لەهەندێ شوێن بارانەکەی کەمە و لەهەندێ شوێن تاوە بارانی باش و هەورە تریشقە دەبێت ڕێژەکەی لە 1 ملم بۆ 6 ملم دەبێت هەروەها خێرای با بەڕێژەی 30 کم چالاک دەبێت".



AM:12:05:04/10/2020