وەزیری دارایی عێراق کاتی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

وەزیری دارایی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە کێشەی دواکەوتنی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران کاتییەو لەچەند رۆژی داهاتوودا دەستەبەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.


عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی، بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە" موچە و دەرماڵەی فەرمانبەران لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو یاخود هەفتەی داهاتوو دابەش دەکرێت".

 
 
وەزیری دارایی راشیگەیاندووە " خەرجکردنی موچەی فەرمانبەران بەندە بە پەسەندکردنی پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرز لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، چونکە بە پەسەندکردنی ئەو پرۆژەیاسایە بڕە پارەی پێویستمان لەبەردەستدا دەبێت بۆ موچەی فەرمانبەران".

 
 
دەربارەی گرنگی پڕۆژە یاسای وەرگرتنی قەرز، عەلی عەبدولئەمیر دەڵێت " پەسەندکردنی پرۆژە یاساکە وەڵامدەرەوەی پێدوایستیەکانی ئێستای عێراق دەبێت و لەهەمانکاتدا کورتهێنانی بودجەش چارەسەر دەکات".

 


PM:12:47:04/10/2020