لەبارەی دواکەوتنی مووچەوە روونکردنەوە دەدرێت

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، لەبارەی دواکەوتنی مووچەوە بۆ ٤٥ رۆژ رایگەیاند " حكومەت دەیەوێت بابەتی مووچە و دواكەوتنی فڕێبداتە گۆڕەپانی پەڕلەمانەوە و لەسەر ئەستۆی خۆی لاببات".


لەو راگەیاندنەکەدا هاتووە " لەكاتێكدا چاوەڕوان بوون حكومەت و وەزارەتی دارایی ماددەكانی یاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی، كە لە 24-6-2020 دا لەلایەن پەڕلەمانەوە پەسەندكرا جێبەجێ بكات، لە ماوەی 60 ڕۆژیشدا پلانی چاكسازی ئابوری و دارایی پێشكەش بە پەرلەمان بكات، بەڵام پڕۆژە یاساكە وەك سنورداركردن لەلایەن وەزارەتی داراییەوە نیشاندراوە".


هەروەها هاتووە " بەردەوامبوون لەسەر قەرزكردن بە تەنها دەبێتە هۆی مایەپوچبوونی وڵات لە ماوەی 6 مانگدا و ئەوەش بەمزوانە دەبێتە هۆی ڕوخانی وڵات".


لیژنەکە دەڵێن "حكومەت دەیەوێت فشار لەسەر پەرلەمان دروست بكات و پێمان بڵێت، بێ ڕەزامەندی لەسەر یاسای قەرزكردن مووچە نییە".


لە کۆتاییدا هاتووە " بابەتی مووچە لە ئەستۆی پەرلەمانی عێراق نییە، بەڵكو ئەركی حكومەتە."
 


PM:09:53:04/10/2020