رۆژێک پشوو راگەیەندرا


ئەنجوومەنی وەزیرانی‌ عیراق بڕیاریدا ڕۆژی‌ پێنجشەممەی داهاتوو بكرێتە پشووی‌ فەرمی لە سەرانسەری‌ عیراقدا.


لە راگەیەندراوێکدا ئەمیندارێتی‌ گشتی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ عیراق رایگەیاند “بڕیاردرا ڕۆژی‌ پێنجشەممە ڕێكەوتی‌ 2020/10/8 بكرێتە پشووی‌ فەڕمی لە سەرجەم فەرمانگەكاندا جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان”.


وەک ئاماژەی بۆ دەکات ئەمیندارێتی‌ گشتی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ عیراق بڕیاری‌ پشووەكە بەبۆنەی‌ یادی‌ چلەی‌ شەهیدبوونی‌ (ئیمام حسێن)ـە.
 


PM:11:37:04/10/2020