سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایدەگەیەنێت" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به كاتی وڵاته‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی وۆڵتەر ڕید به‌جێده‌هێڵێت".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" ڕایگەیاند" هه‌ست به باشی ده‌كه‌م و كاتژمێر ٦:٣٠ خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نه‌خۆشخانه‌ی وۆڵتەر ڕیدی سەربازی به‌جێده‌هێڵم".
تره‌مپ له په‌یامه‌كه‌یدا ڕاشیگەیاندووە" لە كۆرۆنا مەترسە، مەهێڵە کۆنتڕۆڵی ژیانت بکات، ئێمە گەشەمان کردووە، لە سایەی ئیدارەی تره‌مپدا، هەندێك دەرمان و زانیاری زۆر باشمان هەیە، من لە ٢٠ ساڵ پێش ئێستا باشترم".
رۆژی هەینی، دۆناڵد ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەویتەر بڵاویکردەوە، کە خۆی هاوسەرەکەی میلانیا تووشی کۆرۆنا بوون و خۆیان کەرەنتینە دەکەن، ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی والتەر رید لە واشنتۆن گواسترایەوە.