سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی له‌باره‌ی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حکومەتی ناوەندەوە رایده‌گه‌یه‌نێت" كازمی به‌م نزیكانه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێرێت".
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ لە پەرلەمانی کوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" له سه‌ردانماندا بۆ به‌غدا مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێی راگه‌یاندین كه‌وا بەم نزیکانە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەکەن و شایستە داراییەکانی جووتیارانیش قۆناغ بە قۆناغ خەرج دەکەن".
هاوکات دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ سێشەممە دارایی عێراق ڕایگەیاند، سبەی دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكەن، ئه‌مڕۆ بانكى ڕافیده‌ین کە بانکێکی حکومی عێراقە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایكرد کە، ده‌ستیان به‌دابه‌شكردنى موچه كردوه و له كه‌مترین ماوه‌دا مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كه‌ن.
هەروەها بەوتەی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران چاوەڕوانی رەوانەکردنی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی بەغدان و ئەوکات دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت، تائێستاش لە هەرێم مووچەی مانگی نیسان بەلێبڕینی ١٨%یشەوە دابەش نەكراوە.