" ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبەغداوە دوا دەکەوێت "

 
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ناردنی پارەکەی هەرێم لەبەغداوە دوادەکەوێت بۆ هەفتەی داهاتوو.
 


جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق بە ماڵپەڕی " ناس "ی راگەیاندووە "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا عێراق موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی دابه‌ش نه‌كات كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكردووه‌، 320 ملیاره‌كه‌ی هه‌رێم نه‌نێرێت".  


ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت "پێشبینی ده‌كرێت دابه‌شكردنی موچه‌ له‌ عێراق هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت و هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت".  


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بانكی‌ رافیده‌ین ده‌ستكردن به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ ئه‌یلولی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ عێراقی‌ راگه‌یاند.


بەپێی رێککەوتنێکی نێوان حکومەتی بەغدا و حکومەتی هەرێم بۆ ماوەی سێ مانگ تا ئامادەکردنی پرۆژە یاسایی بودجەی ٢٠٢١ حکومەتی عێراق مانگانە بڕی ٣٢٠ ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەکات.
 


PM:02:14:07/10/2020