دادگای دھۆک بڕیاری بێ تاوانی بەدەل بەرواری دەرکرد، بەڵام تا ئێستا ئازاد نەکراوە


دادگای تاوانەکانی دھۆک بە سیفەتی پێداچوونەوە لەبەرواری ٤/١٠/٢٠٢٠ بڕیاری بێ تاوانی بەدەل بەرواری دەرکرد، بەڵام تا ئێستا لە زیندان هێڵراوەتەوە.

 
 دادگای تاوانەکانی دھۆک بە سیفەتی پێداچونەوە لەبەرواری ٤/١٠/٢٠٢٠ بڕیاری دەرکرد بەھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی دھۆک کە بڕیاری دابوو بەھەواڵەکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری بەڕاگیراوی بۆ دادگای تایبەتمەند لەسەر خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن.


دادگای تاوانەکانی دھۆک لەبڕیارەکەیدا دەڵێت "ئەوەی کە مامۆستا بەدەل کردویەتی دەچێتە خانەی رەخنەگرتن لە حوکمەت و ئازادی بیرو ڕا، کارێکی ڕێپێدراوە بەگوێرەی دەستوری عێراق وڕێککەوتننامە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ و یاساکانی ھەرێمیش، چونکە ئەو تەنھا رەخنەی لە حوکمەت گرتووە کە مووچەی مامۆستایان ومووچەخۆران نادات و بانگھێشتی خەڵکی کردوە بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانە".

 
بەدەل بەراوری نزیکەی ٥٠ ڕۆژە دەستگیرکراوە لە رۆژی ٤ ی تشرینی یەکەمەوە دەبوایە بە بڕیاری دادگای دهۆک ئازاد بکرایە، تا ئێستا ئازاد نەکراوە، دەنگوباسی ئەوە لە ئاردایە کە داوایی یاسایی تری لەسەر بجووڵێنن تا بیهێڵنەوە لە دادگا.

دەقی بڕیارەکە..

 



AM:10:27:08/10/2020