هاووڵاتییەکی خەڵکی باکووری کوردستان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی باکووری کوردستان لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە سنوورەکانی ماکۆ تەقەیان لە هاووڵاتییەکی خەڵکی باکووری کوردستان کردووە و کوشتوویانە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هاووڵاتییە ناوی (شەفیق باگا) لە کاتی گەڕانەوە لە شاری ماکۆ بۆ باکووری کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندار بووە، دوای ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری وان، بەهۆی قورسی برینەکەیەوە گیانی لە دەست دا. 



PM:01:11:08/10/2020