ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێری، غازی ساڵح ئالیخان بەچەکی قەناس و لەلایەن چەند کەسێكی " تیرۆریستەوە" شەهیدکراوە.
لەراگەیاندنەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمدا هاتووە " ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (8ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، "غازی ساڵح ئالیخان" له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه كاتژمێر (05:30) (به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت) به چه‌كی قه‌ناس كرابووه نیشانه و بریندار كرا. دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای "زاخۆ" به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا".
بەبێ ئەوەی ئەو لایەنە " تیرۆریستە " دیاریبکات، ئەنجومەنی ئاسایش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە غازی ساڵح ئالیخان، بەرپرسی ئاسایشی گومرکی سەرزێری لە دەڤەری بەرواری باڵا، لە گوندی بیگداودا بە دەستی رەشی " تیرۆریستان" شەهید کرا کە ماوەیەک بوو هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو.
هەروەها هاتووە " ئێمە ئەم تاوانە ترسنۆکانەیە بە تووندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانە دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هەڤاڵانی دەکەین".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووە " بە دڵنیاییەوە تاوانباران باجی ئەم تاوانەی خۆیان دەدەن" .