دارایی عێراق: دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە

وابریارە لە ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتی عێراق  بۆ مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بكرێت.

 

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتى دارایى عيراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌" كه‌ له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌ پارە بۆ دابەشكردنى موچەى هه‌موو دامو‌ده‌زگاكانی دیكه‌ی دەوڵەت دابین دەكرێت و هەوڵەكان به‌رده‌وامن بۆ تەواوكردنى دابەشكردنى مووچەى ته‌واوی بەڕێوەبەرایەتیەكانى دەوڵەت و پارێزگاكان". 

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، كه‌ هێشتا حکومەتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌كردوه‌، لە ئێستادا هه‌رێم  چاوی لەوەیە دوای دابەشکردنی مووچەی عیراق ٣٢٠ ملیار دیناره‌كه‌ بۆ هەرێم بنێرێت، هاوکات ماوەی زیاتر لە ٥٠ رۆژ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەم مووچەیەی دابەشدەکرێت مووچەی مانگی چواری ساڵی ٢٠٢٠ە.



AM:10:27:09/10/2020