مەزڵوم کوبانێ سوپاسی ترامپ دەکات

بەبٶنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی رۆژئاوای کوردستان، مەزڵوم کوبانێ سووپاس گوزاری سەرۆکی ئەمەریکا دەکات کە بەری لە هێرشی تورکیا گرت لە داگیرکردنی رۆژئاوای کوردستان. هەر ئەمڕۆش ئەمەریکا وادەی باری نائاسایی نیشتیمانی پەیوەست بە دۆخی سوریاوە بۆ سالێکی تر درێژکردەوە، بەمەش ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان لە هێرشی تورکیا دەپارێزرێت.


مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری رایگەیاندووە "ئەمڕۆ یادی یەک ساڵەی داگیرکارییەکەی تورکیایە بۆ باکوری رۆژهەڵاتی سوریا. ئێمە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەنرخێنین،  کە تێیدا رێگە لە لەشکرکێشیەکی دیکەی تورکیا دەگرێت و دڵنیاییدەدات ئەو وڵاتە بە رێککەوتنەکانی پەیوەست بە ئاگربەست پابەندبێت.


ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی باری نائاسایی نیشتیمانی بۆ رەوشی سوریا کە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ راگەیەندرا، تاوەکو ساڵێکی دیکە درێژکردەوە.


ئەو بڕیارەی واشنتۆن لە ساڵیادی هێرشەکانی سوپای تورکیادایە بۆ سەر خاکی رۆژئاوای کوردستان، کە سەری کانێ و گرێ سپی تێدا داگیرکراو بەدەیان هەزار کەس ئاوارەبوون و بەسەدان کەسیش بەمەدەنی و شەڕڤانەوە بوونە قوربانی، ئەو بڕیارەی ئەمەریکا بەری گرت لە لەشکرکێشی تورکیا کە پیلانی هەبوو هەموو رۆژئاوای کوردستان کۆنترۆڵ بکات.


PM:06:03:09/10/2020