وتەبێژێک بەناوی سەرۆک وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمییەوە رەتیدەکاتەوە سووپا و هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا کەوتبە حاڵەتی ئینزارەوە.
میدیا عێراقییەکان لەزاری وتەبێژێک بەناوی سەرۆک وەزیرانەوە رەتیکردەوە کە هیچ هێزێک جوڵێنرابێت بەرەو ناوچەی سەوز و هێزە سەربازییەکانی عێراق لە بەغدا کەوتبنە حاڵەتی ئامادە باشیەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کەناڵی ئەلعەربیە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵی حاڵەتی ئامادە باشی هێزەکان لەبەغداو بەتایبەتی لە ناوچەی سەوز، وێنەی ئەو تانک و زرێپۆشانەشی پێشاندا کە لەبەغدا جووڵەیان پێکرا.