بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێڕی، غازی ساڵح ئالیخان لەلایەن پەکەکەوە تیرۆر کراوە".
لە راگەیاندنێکدا ئاسایشی گشتی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پێشتر بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێر لەلایەن پەکەکەوە هەڕەشەی لێکراوە.
شەوی پێج شەمە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد " رۆژی پێنجشه‌ممه (8ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، "غازی ساڵح ئالیخان" له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه كاتژمێر (05:30) (به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت) به چه‌كی قه‌ناس كرابووه نیشانه و بریندار كرا. دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای "زاخۆ" به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا".
لەو راگەیاندنەدا ئەنجومەنی ئاسایش باسی لەوە کرد کە غازی ساڵح ئالیخان، بەرپرسی ئاسایشی گومرکی سەرزێری لە دەڤەری بەرواری باڵا، لە گوندی بیگداودا بە دەستی رەشی " تیرۆریستان" شەهید کرا کە ماوەیەک بوو هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو.