سلێمانی .. لە ٢٤ کاتژمێردا چوار کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا.


د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی، کەمێک لەمەوبەر رایگەیاند" ژمارەی ئەو کەسانەی لە نەخۆشخانە ماون ١٩٨ تووشبووە، ٢٨ تووشبوونی نوێ داخلی نەخۆشخانە بووە، ٢١ تووشبوون جاکبوونەتەوە و دەرچووە، ٤١ کەس لە ژێر چادێری چڕدایە، هەروەها ژمارەی ئەو نەخۆشانەی لەژێر ئامێریCPAP ٢٦ تووشبووە".
 

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)، پشکنین ٥١٩٩٥٨ (١٨٨٠١٧ هەولێر، ١٢٥٦٠١ سلێمانی، ٢٠١٦٤٧ دهۆك، ٤٦٩٣ هەڵەبجە)
تووشبوون ٥٥١٥٦ (٢٠١٧٢ هەولێر، ١٧٧٩٠ سلێمانی، ١٥٢٢٧ دهۆك، ١٩٦٧ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٤٥٤٤ (١٥٣٥٣ هەولێر، ١٠٦٧٩ سلێمانی، ٦٦٥٠ دهۆك، ١٨٦٢ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٨٦٤٤ (٤٢٢٢ هەولێر، ٦١٠٩ سلێمانی، ٨٢٥٧ دهۆك، ٥٦ هەڵەبجە)
مردن ١٩٦٨ (٥٩٧ هەولێر، ١٠٠٢ سلێمانی، ٣٢٠ دهۆك، ٤٩ هەڵەبجە)



PM:09:32:10/10/2020