شەبنامی بارانی بۆ یەکەمین جار گۆرانییەک بڵاودەکاتەوە

کچە فاسیۆن و نمایشکاری شۆخ، شەبنامی بارانی رایدەگەیەنێت کە بۆ یەکەمین جار گۆرانییەکی خۆی بڵاودەکاتەوە.


شەبنامی بارانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە پۆستێکدا نووسیوویەتی "بەم زوانە گوێتان لە یەکەم گۆرانی من دەبێت لەگەڵ پڕۆدیوسەری بەتوانا کاک ئاریۆس، چاوەڕوانی خۆشترین گۆرانی لەگەڵ جوانترین کلیپ بن".


شەبنامی بارانی ماوەی دوو مانگە هاتۆتەوە کوردستان و خەریکی چەند کارێکی ریکلامەو ئەمڕۆ شەممە گەیشتە هەولێر.


شەبنام بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.
 


PM:10:36:10/10/2020