هادی عەلی: ڕەخنەی بەهێز ڤاكسینە بۆ پەتای گەندەڵی

سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت" ڕەخنەی بەهێز ڤاكسینە بۆ پەتای گەندەڵی". داواش دەکات کە بەرپرسان بە ڕەخنە قەڵس نەبن.

 

د. هادی عەلی، سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یە‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی" بەرپرسانی حکومەت بە رەخنە زۆر قەڵسدەبن، لە کاتێکدا رەخنە بۆ دژایەتی نیە".

 

وتیشی" ڕەخنە بۆ زیندوراگرتنی ئیرادەی چاکسازیە، چونکە رەخنەی بەھێز ڤاکسینە بۆ پەتای گەندەڵی".

 

شەوی ٢١ی ئەیلول سەباح باپیری، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند" پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كگرتووی ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی رێككه‌وتنی نێوانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ و پێویسته‌ پۆسته‌كانیان له‌ پارێزگاكه‌ راده‌ست بكاته‌وه‌".

وتیشی" هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان پارتی و یه‌كگرتوو دوای ره‌خنه‌ی په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و واژۆكردنی له‌سه‌ر نوسراوی بانگهێشتی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان دێت كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ پارتی نیگه‌ران بووه‌". 



PM:12:06:11/10/2020