حیزبوڵای عێراق هێرشەکانیان بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمەریکا بە مەرج رادەگرن



 حزبوڵای عێراقی ڕایدەگەیەنێت گروپە چەكدارییە عێراقییەكان ئاگربەستێكی مەرجداریان ڕاگەیاندووە بۆ وەستاندنی هێرشەكانیان بۆسەر هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان.


ئەمرۆ یەک شەممە ١١ی حوزەیران، محەمەد موحی، وتەبێژەی كەتیبەكانی حزبوڵا لە عێراق رایگەیاند" بە مەبەستی هێوركردنەوەی دۆخی ئەمنیی عێراق و ڕزگاركردنی وڵات لەو ئاڵۆزییانەی كە پێشبینی دەكران بەهۆی داخستنی باڵۆێزخانەی ئەمریكا ڕوو بدەن، گروپە چەكدارییەكان ڕەزامەندیاندا لەسەر ڕاگرتنی هێرشەكانیانداوە بۆئەوەی دۆخەكە هێوربكرێتەوە ".
 

ئەو بەرپرسەی حیزبوڵا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە" بە مەرج ڕازیبوون ئاگربەست ڕابگەیەنن و هێرش نەكەن سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق ئەگەر، ئەمریكا نیازی ئەوەی هەبێت لە عێراق بمێنێتەوە و هێزەكانی نەكشێنێتەوە، ئەوا جەخت دەكەینەوە بە هەموو توانایەكمانەوە و بەو چەكانەی هەمانە هێرش دەكەینە سەر ئەو هێزانە".

 
محەمەد موحی ئەوەشی خستەڕوو " سەرجەم گروپە چەكدارەكان بە حكومەتی عێراقیان وتووە ئەوان هێرشەكانیان دژ بە هێزەكانی ئەمریكا ڕادەگرن، بەڵام بە مەرجێك دەبێت حكومەت خشتەیەك دیاریكراو بۆ پاشەكشەی ئەو هێزانە ڕابگەیەنێت".
 
 




PM:05:47:11/10/2020