وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ٨ توشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه".
د. یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، ئەمشەو له‌خشته‌یه‌كی ئاماری توشبوانی كۆرۆنادا کەشەوانە بڵاویدەکاتەوەی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، كۆی گشتی ئه‌و توشبوانەی له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون گه‌یشتوه‌ته ٢٠٧ تووشبو كه ١٧٨ توشبوویان ئۆكسجینیان بۆ به‌كارده‌هێندرێت.
لەو راپۆرتەی ئەمشەودا هاتووە "٤١ توشبوی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، ٢٨ توشبوش له‌ژێر ئامێری cepap دان، توشبویه‌كیش له‌ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردایه.
هەروەها هاتووە ٢٦ توشبوش چاکبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهشتووە .
وتەبێژی تەندرووستی سلێمانی ئەوەش ئاشکرا دەکات له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردودا، ٨ توشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستا ٥٦ هه‌زار و ٤٦٥ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه ٣٥ هه‌زار و ٢٧٦ تووشبوو چاكبونه‌ته‌وه، تا ئێستاش ١٩ هه‌زار و ١٧١ تووشبوو له ژێر چاره‌سه‌ردان، دوو هه‌زار و ١٨ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.