بڕیارە کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێک بگاتە کوێت.
فەلاح مستەفا، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" هەرێمی کوردستان بایەخ بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و کەنداو و جیهان دەدات، وڵاتانی عەرەبی و بەتایبەتی کەنداو بۆ ئێمە بایەخی خۆی هەیە، هەرێمی کوردستانیش پەیوەندییەکی تایبەتی لەگەڵ کوێت هەیە".
بڕیارە لە سه‌ردانه‌کەیدا بۆ كوێت، سەرۆکی هەرێم هاوخەمی خۆی بەبۆنەی کۆچی دوایی میر سەباح ئەحمەد جابیر دەردەبڕێت کە ڕۆژی ٢٩ی ئەیلولی ڕابردوو گیانی لەدەستدا، هاوكات پیرۆزباییش لەنەواف ئەحمەد جابر دەکات بەبۆنەی دەستبەکاربونی وەک میری نوێی ئەو وڵاتە.
٣٠ی مانگی رابردوو، له‌رێوڕه‌سمێكدا و دوای پێدانی متمانه‌ی په‌رله‌مانی كوێت، نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح جێنشینی میری ئه‌و وڵاته وه‌ك میری نوێی كوێت سوێندی یاسایی خوارد، كه برای شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باحی میری كۆچكردوی كوێت بوو.
لەساڵی ٢٠١٥ کوێت وه‌كو یه‌كێك له‌وڵاتانى كه‌نداو، کونسوڵخانه‌ى خۆى له‌شارى هه‌ولێر كردۆته‌وه‌و لە ئابی ساڵى ٢٠٠٦ قەبارەی وەبەرهێنانی کۆمپانیا کوێتییەکان لە هەرێمی کوردستان گەیشتۆته ١٠ ملیۆن و ٥٧٠ هه‌زار دۆلار.