سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" هەموو هەوڵێکیان داوە بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران و درێغیان نەکردوە".
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتى هەرێمی کوردستان لەوتارێکدا لەمیانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پردێک لە ڕانیە ڕایگەیاند" ئه‌م حکومه‌ته ده‌یه‌وێت به باشترین شێوه خزمه‌ت به هاووڵاتییان بگه‌یه‌نێت، هیچ حكومه‌تێك نایه‌وێت كه‌مته‌رخه‌م بێت له گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به هاونیشتمانیان و هاووڵاتییانی خۆی، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه ئه‌و ماوه‌یه تووشی ئه‌و قه‌یرانانه بووین، كه به‌داخه‌وه ئازارێكی زۆریان به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاند و زۆر سنووریشی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه حزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌ت دروست كرد، ئه‌وانیش قه‌یرانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و داڕمانی ئابووری جیهانی (بوون)، كه كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنیشیان له‌سه‌ر كوردستان هه‌بووه".
سەرۆکی حکومەت لەبەشێکی تری وتارەکەیدا وتیشی" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه، نه‌هێڵێن پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانمان بووه‌ستن و به‌گوێره‌ی توانا بودجه‌ی به‌رده‌ستیش ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت له دابه‌شكردنی مووچه، بیكه‌ین، راسته خه‌ڵكی كوردستان و فه‌رمانبه‌ره خۆشه‌ویسته‌كان شایسته‌ی زۆر له‌وه زیاترن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پێی ده‌كرێت، ئێستا ئه‌وه‌یه ئێمه هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانی خۆمان ته‌رخانكردووه بۆ دابه‌شكردنی مووچه به‌و شێوه‌یه‌ی له توانای حكومه‌تدا بێت، ئه‌م قه‌یرانانه ده‌ستكردنی حكومه‌ت نین، به‌ڵام هیمه‌ت و خۆڕاگری و ماندووبوون و به‌یه‌كه‌وه‌كاركردنی هاووڵاتییان و حكومه‌ت، ده‌توانن و دڵنیام كه ئێمه له‌و قه‌یرانه ناخۆشخانه رزگار بكه‌ن و به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی گه‌شتر و رووناكرت هه‌نگاو بنێین".
لە بەشێکی قسەکانیدا مەسرور بارزانی وتی" پڕۆژەمان بۆ هەموو پارێزگاکانی هەرێم هەیە و بڕیارە چەند کارگەیەکی وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیاران لە پارێزگاکان درووستبکەین کە لە ئاست ماندوبوونی جوتیاراندا بێت".
سەرۆکی حکومەت ئاشکرایکرد کە هەندێک پڕۆژەی دیکە لە لەلایەن ئیدارەی ڕاپەڕینەوە پێشنیازکراوە و حکومەتی هەرێم جێبەجێیان دەکات.