تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤ هەزار و ١٥٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لەسەرتاسەری عێراق تۆمار کراوە.

 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە کە ٥٨ کەس گیانیان لە دەستداوەو ٣ هەزار و ٩٢١ چاکبوونەتەوە.


لە راپۆرتەکەدا هاتووە، بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٤٠٩ هەزار و ٣٥٨ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٩ هەزار و ٩٧٠  کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٤٤ هەزار و ٢٠٨ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

 


PM:05:21:13/10/2020