جوتیار عادل: سبەینێ دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت" سبه‌ینی پێنجشه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نۆی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كرێت".

 

جوتیار عادل وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بڕی ٣٢٠ ملیار دینارەكەی بەغدا گەیشتۆتە هەرێم و سبەینێ پێنج شەممە دەستبە دابەشكردنی موچەی مانگی نۆ دەكرێت".

 

باسی له‌وه‌شكرد، تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم له‌مساڵدا شه‌ش موچه‌ی دابه‌شكردووه‌، هاوکات حكومه‌ت خۆی له‌گه‌ڵ سیستمی دابه‌شكردنی موچه‌ی به‌غدا ده‌گونجێنێت".

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراقەوە ٣٢٠ ملیارەکەی هەرێم خرایە سەر حساب بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.



PM:02:00:14/10/2020