وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی بڵاوکردەوە.
بەپێی خشتەكەی وەارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم، سبەی پێنجشەممە بە دابەشكردنی موچەی وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ دەكرێت و رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی دابەشدەکرێت و دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول کۆتایی دێت.
هەروەها بەپێی خشتەكە رۆژانی هەینی و شەممەش دابەشكردنی موچە بەردەوام دەبێت.