ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت

دوای ئەوەی دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرمانبەران و پزیشکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم موچەی مانگی ئەیلول وەردەگرن.

بەپێی خشتەكەی وەارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی تشرینی یەکەم  موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

 

هەروەها بەپێی خشتەكە رۆژانی هەینی و شەممەش دابەشكردنی موچە بەردەوام دەبێت، سبەینێ مووچەی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەکانی ٧٠ و ٨٠، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن، لیوای نەوت و وەزارەتی دارایی بە لێبڕینی ١٨٪ـەوە دابەشدەکرێت.

 

هاوکات رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی دابەشدەکرێت و دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کۆتایی دێت.
 




AM:09:41:15/10/2020