بە وێنە.. جێنیفەر لۆپیز لە چەند ستایڵێکی جیاوازدا دەردەکەوێت

ئەستێرەی نواندنی هۆلیود و گۆرانیبێژی ناسراوی ئەمەریکی جێنیفەر لۆپیز، لە رێگای چەند وێنەیەکەوە بەچەند ستایڵێکی جیاوازەوە دەردەکەوێت.

 
 جێنیفەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و تویتەر چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە زۆربەیان ستایڵی نوێن لەم هاوینەی ژیان ئەو ئەستێرەیەدا.

 
جێنیفەر لۆپیز خانمە گۆرانیبێژو ئەکتەری جیهانی کە تەمەنی ٥٠ ساڵە لە ژیانیدا سێ جار ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، ساڵێ داهاتوو دەچێتە ژیانی هاوسەری چوارەمەوە.
 
جێنیفەر لەماوەی ڕابردوودا لە نزیک دەریا بەشێوەیەکی ڕۆمانسی لەگەڵ یاریزانی ئەمەریکی ئالێکس رۆدریگیر چەندنجار بینراوە، لەم دواییەدا ئەڵقەی دەستیگرانی پێشکەشی جێنیفەر لۆپێز کرد، بەپێی زانیاریەکانیش جێنیفەر لە پرۆگرامی" Today "ڕایگەیاندووە کە ئاهەنگی بەمزووانە هاوسەرگیریان لە ساڵی داهاتوودا دەبێت بەپێی شێواز و دەستوری مەسیحی.


جێنیفەر لۆپێزی تەمەن ٥٠ ساڵ، پێشتر سێجار بەشێوازی جیاجیا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، کە یەکەمیان نۆ مانگ و دووەمیان ١١ مانگی خایاند، بەڵام هاوسەرگیری لەگەل مارک ئەنتۆنی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەردەوام بوو، خاوەنی دوو منداڵیشە بە ناوی ئیمی و ماکسەوە.

 


AM:10:07:16/10/2020