زۆرترین ژمارەی تووشبووی کۆرۆنا لە شاری دهۆک چاکبوونەوە

کەمێک پێش ئێستا تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ٢٥٧ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و مانەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ٢٥٧ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە حەوت هەزار و ٦٧٧ هاوڵاتی ئێستاش هەشت هەزارو ٦٩ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.  

بەپێی دواین ئامارەکانی تەندروستی هەرێم، تاوەکو ئێستا لە شاری دهۆک ١٦ هەزارو ٥٩١ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، هاوکات ٣٥٩ حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پاترێزگاکە تۆمارکراوە. 

PM:01:50:16/10/2020