پەروەردەی سلێمانی دابەشکردنی موچەی دواخست

پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی لیستی موچه‌ی مانگى نۆ، سبه‌ینێ موچه‌ی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی دابه‌ش ناكرێت". 

 

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند" ئاگاداری گشت بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگەو هۆبەکانی سەر بە پەروەردەمان دەکەین کە سبەی شەممە ٢٠٢٠/١٠/١٧ لیستی مووچە ئامادە نابێت لەبەر ئەو گۆڕانکارییەی بەسەر مانگی دابەشکردنەکەدا هاتووە".

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی پەروەردەی سلێمانی باس لەوەشکراوە، لەبەر زۆری سەرموچەو گواستنەوەی هاتو گواستنەوەی رۆشتو و خانەنشینی کە رێژەیەکی زۆرن، کاتی دەوێت هەتا ئامادە دەکرێت. بۆیە رۆژی یەکشەممە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لیستی موچە دابەشدەکرێت بۆ ئەوەی رێککارییەکان و مافی ئەوانی دیکەش دابین بکرێت.

 


PM:06:10:16/10/2020