کارەبای سلێمانی ئاگاداری چەند گەڕەکێک دەکاتەوە کە کارەبایان دەبڕدرێت
كارهبای سلێمانی رایدهگهیهنێت" سبهینێ بههۆی بهستنی پێوهری كارهبای زیرهك گەڕەكەكانی (مەڵكەندی و تووی مەلیك) كارهبایان نابێت".
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دانیشتوانی (مەڵكەندی) ئەو ماڵانەی كە دەكەونە سەر فیدەری (36) هەروەها ئەو ماڵانەی گەڕەكی (تووی مەلیك) كە دەكەونە سەر فیدەری (۳۱۳) پێشتر پێوەری زیرەكیان بۆ نەبەسراوە، سبەینێ شەممە (17/10/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.
کارەبای سلێمانی باسی لەوەشکردوە: ئاگاداریشیان دەکەنەوە کە بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە، هاوکات لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەمو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە.
PM:07:03:16/10/2020