سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق لە ریزی پێشەوەی گیان لەدەستداندایە بە کۆرۆنا، لە رۆژی هەینیش ١٦ ی ئۆکتۆبەر ٩ تووشبوو گیانیان لە دەستدا.
د. یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند " ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٩ توشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، ٢٧ توشبووی نوێی ڤایرۆسه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون".
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە كۆی گشتی ئه‌و توشبوانه‌شی له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون گه‌یشتۆتە ٢١٨ توشبوو كه ١٩١ توشبوویان ئۆكسجینیان بۆ به‌كارده‌هێندرێت.
له‌ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، ٤٠ توشبووی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، ٢٦ توشبووش له‌ژێر ئامێری cepap دان، توشبوویه‌كیش له‌ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردایه.
د. یاد نەقشبەندی ئەوەش دەخاتەڕوو، ١٦ توشبووش نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.