کەمێک پێش ئێستا له شارى به‌غدا لایەنگرانی حەشدی شەعبی هێرشیانكرده سه‌ر لقی پێنجی پارتی و ئاگریان له باره‌گای پارتى به‌ردا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ شەممە لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەغدا، چوونە ناو بارەگای لقی پێنجی پارتی، ئەوەش وەك ناڕەزایەتییەك لەسەر لێدوانێکی ئەم دواییەی ھۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لە دژی حەشدی شەعبی لایەنگرانی حەشد ئاگریان لە بارەگاكە بەردا، هاوکات هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بەردەم بارەگای پارتی بۆ پاراستنی بارەگاکە گردبونەتەوە.
پێشتر لایەنگرانی حەشدی شەعبی داوایانكردبوو هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی داوای لێبوردن بكات لەو لێدوانانەی لە دژی حەشد داویەتی.
ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە لەسەر قسەکانی هۆشیار زێباری، لە کۆبوونەووەی پەرلەمانی عێراق حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای له هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كرد، داوای لێبووردن له‌و لێدوانانه‌ی بكات كه حه‌شدی شه‌عبی به هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر تۆمه‌تباركردوه و كه چه‌ندین قوربانیان بۆ گه‌لی عێراق به‌خشیووە.