ئه‌یاد بونیان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاسییكردنه‌وی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ئه‌سته‌مبوونی ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق بە ئاماده بوونی جه‌ماوه‌ر دووپاتكرده‌وه .
بونیان له لێدوانیكیدا ووتی كه " یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق به بێ جه‌ماوه‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش جێبەجێكردنی بریاره‌كانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان به رێگری كردن له گردبوونه‌وه بۆ پارێزگاری له سه‌ر سه‌لامه‌تی هه‌مووان ".
وروونیكرده‌وه " ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر له ماوه‌ی داهاتوودا كارێكی زۆر قورس ده‌بێت ، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری ده‌سه‌ڵات رێگه‌یدا به‌و كاره بێگومان جه‌ماوه‌ر به شێوه‌یه‌كی رێژه‌ی ده‌گه‌رێنه‌وه "
جی ئاماژه پێكردنه خولی نایابی عێراق 25ی ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كات .