ئیداره‌ی یانەی ته‌ڵه‌به هه‌ڵمه‌تێكی چاكسازی ده‌ستپێكردووه چه‌ند سه‌رێكی گه‌وره له یانه‌كه ده‌گرێته‌وه .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئیداره‌ی یانەکە له لێدوانێكیدا وتی:" ئیداره‌ی یانه‌ی ته‌ڵه‌به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی ده‌ستپێكردووه كه چه‌ندین به‌رپرسی گه‌وره له یانه‌كه ده‌گرێته‌وه".
روونیكرده‌وه كه " یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كان دورخستنه‌وه محه‌مه‌د هاشمی جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه له پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت ، شان به شانی ژماره‌یه‌ك له چاكسازی و گۆڕانكاری له یانه‌كه ".
جی ئاماژه پێكردنه كه یانه‌ی ته‌ڵه‌به روو به‌رووی قه‌یرانێكی دارایی كوشنده بۆته‌وه .