لە کاتی داخستنی بازاڕدا دۆلار نرخێکی خەیاڵی بەرامبەر دیناری عێراقی تۆمار دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٧ ی تشرینی یەکەم نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو و خەیاڵی بەرزبووەوە کە چەندان ساڵە دۆلار نرخی لەو شێوەیەی بەرامبەر دیناری عێراقی تۆمار نەکردووە.

 

لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا لە بەغدا نرخی ١٠٠ دۆلار بەرزبوەوە بۆ ١٢٩ هەزار دینار.

 

لە هەرێمی کوردستان لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٦ هەزار دینار بوو.

 

بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٥ هەزار دینار بوو.

 

کۆتایی هەفتەی رابردوو نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزار دینار بوو.

 



PM:05:21:17/10/2020