له‌ناو پاركی سامی عەبدولڕەحمان ژنێک به‌رووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ستدا

لەناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە شاری هەولێر، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە ژنێک گیانی لەدەستدا. 

 

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا  ڕایگەیاندووە" ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٧ی تشرینی یەكەم، لەناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان ئۆتۆمبێلێکی شەحن کە سەردانیکەران بە کرێ دەیگرن بۆ گەڕان لەناو پارکەكە، خۆی کێشا بە ژنێكدا، بووە هۆی گیان لەدەستدانی".

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر باسی لەوەشکردووە، ئەو کەسەی شۆفێریی ئۆتۆمبێلەکەی كردووە منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵان بووە".



PM:09:15:17/10/2020